لە ئەنجامی چالاکیێکی بەرخۆدان لە چوونەوە ژوورەوەی نیشتەجێگای شیلۆ لە کەرتی رۆژئاوای داگیرکراو ٢ داگیرکەری سەهیۆنی بریندار بوون.
بە پێی راگەیەندراوی میدیاکانی فەلەستینی، موجاهیدە فەلەستینییەکە لە سەرەتا بە ئۆتۆمبێلەکەی لە دوو داگیرکەر داوە و دواتر بە چەقۆ لێیان داوە. دواتر جووڵەکەی داگیرکەر کە گوایە مەدەنییە موجاهیدەکەی گولڵەباران کردووە.
هەروەها میدیاکانی عیبریش باسیان لەوە کرد کە لە نیشتەجێگای شیلۆ لە باکووری رامەلڵا ئۆپڕاسیۆنێک ئەنجام دراوە و لە ئەنجامدا دوو داگیرکەر بریندار بوونەتەوە.
هێزەکانی داگیرکەر رێگریان لە چوونەوەی تیمەکانی تەندروستی بۆ ناوچەکە کرد و نەیانهشت کە موجاهیدەکە بگوازرێتەوە نەخۆشخانە.
هەروەها هێزەکانی داگیرکەر ناوچەکەیان گەماڕۆ دایەوە و رێگریان لە هاتوچۆ لە ناوچەکە کرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ویلایەتی ئەریزۆنای ئەمریکا لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بچووک ٥ کەس گیانیان لە دەست دا.
سوپای داگیرکەر ئیدعای کرد کە لە ئەنجامی شەڕ لە باشووری لوبنان تەنها سەربازێکی دیکەیان کوژراوە.
پۆلیسی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان ئۆپڕاسیۆنی بۆ سەر ٢١ تاقیگەی ماددەی هۆشبەر ئەنجام دایەوە و ٢٠ قاچاغچیی ماددەی هۆشبەری دەستبەسەر کرد.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی رێککەوتنی کڕینی ٢٥ فڕۆکەی جەنگی ئێف-١٥ بە نرخی ٥.٢ ملیار دۆلار واژۆ دەکات.